دكتر علي امير احمدي دكتر علي امير احمدي
mini bypass surgery

مینی بای پەس چیە؟

7 October 19

نەشتەرگەری مینی بای پەس گەدە(مەعیدە) کە بە نێوی (بای پەس یەک ئاناستۆمۆزی گەدە) ناسراوە، یەکەمجار لە ساڵی ۲۰۰۱ زایینی ئەنجام دراوە. مینی بای پەس گەدە جۆرێک نەشتەرگەری لاوازیە کە بە گۆڕانکاری لە سەر گەدە (مەعیدە) و ڕێخۆڵەی بچووک دەتوانێ کاریگەری ببێت لەسەر کەم کردنەوەی کێشی بەرچاوی ئەوانەی کە قەڵەون.  پاش نەشتەرگەری مینی بای پەس ، گەدە(مەعیدە) بچووک دەبێتەوە و هەر ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو کەسەی کە نەشتەرگەری مینی بای پەسی کردوە زووتر تێر ببێت و دەس لە خواردن بکێشێت. پاش نەشتەرگەری ، ئەو شتەی کە ئێوە دەیخۆن ناچێتە هەندێک لەو بەشانەی گەدە( مەعیدە) و ڕێخۆڵە کە کاریان جەزب کردنی کالۆری و ڤیتامین و شتەکانی دیکە خواردەمەنیەکەیە.
شێواز و چۆنیەتی نەشتەرگەری مینی بای پەس گەدە(مەعیدە):
پێش لە ئەنجامی نەشتەرگەری، نەخۆش بێهۆش دەکەن و لەبەر ئەم بێهۆشیە هیچ ئێشێک هەست ناکا. نەشتەرگەری مینی بای پەس گەدە لە دوو قۆناغدا ئەنجام دەبێ:
لە ئەوەڵین قۆناغدا، قەبارەی گەدە بچووک دەبێتەوە. ئەنجامی ئەم قۆناغە بەم شێوەیە کە نەشتەرگەر بەشی خوارەوەی گەدە جیا دەکاتەوە بەڵام نایهێنێتە دەرەوە. پاش ئەمە بەشی سەرەوەی گەدە بە تەقەڵ ئەلکنێتەوە یەکا بەم جۆرە گەدەی نوێ کە بچووک بوەتۆ  شکڵ دەگرێ. ئەم مەعیدەی نوێ بە قەد گوێزێک ئەبێ!! و تەنیا ئەتوانێ ۱ ئۆنس یان ۳۰ گرام چێشت لەناو خۆ بگرێت و لەم حاڵەتەدا خاوەن گەدە کەمتر دەخوا و پاش ماوەیێک کێشی لەشی کەم دەبێتەوە.
قۆناغی دووهەم، بەستن و لکاندنی ئەم گەدەی نوێ تەک ڕێخۆڵەی بچووکە. ئەنجامی ئەم گۆڕانکاریە بەم شێوەیە کە لای کەم ۲۰۰ سانتی میتر لە ئەوەڵی ڕێخۆڵەی بچووک لادەبەن(دەوری ئەدەنەوە) و پاش ئەمە بەشی وەسەتی ڕێخۆڵە وەسڵ دەکەن بە گەدەی نوێ. ئەم گۆڕانکاریە دەبێتە هۆی ئەمە کە ئەو شتانەی کە ئێوە دەیانخۆن لە تواوی ڕێخۆڵە ناگۆزەرێت و تواوی کالۆری و ڤیتامینەکان جەزب نابێت و دەبێتە هۆی دابەزێنی کێشی لەش. ئەم شێوازە(مینی بای پەس) تەک بای پەس گەدە بە ڕەوشی roux-en-Y کە پێویستی بە دوو ئاناستۆمۆزی هەیە جیاوازە.

سوود و قازانجەکانی مینی با پەس گەدە:
مینی بای پەس گەدە دەتوانێ قازانجی زۆری ببێت وەکوو:
– شێوازێکە کە مەترسی کەمترە و گۆڕانکاری کەمتر لە سەر گەدە و ڕێخۆڵە و سک ئەنجام دەدرێت. لەبەر ئەوەی کە نەشتەرگەری مینی بای پەس گەدە بەرانبەر بە نەشتەرگەریەکانی دیکەی لاوازی گۆڕانکاری کەمتر لە سەر گەدە و ڕێخۆڵە و سک ئەنجام دەدات، پێویستی کەمتر بە بڕینی پێستی سک هەیە و هەر لەبەر ئەمە تەقەڵی کەمتر لە سەر سک ئەمێنێتەوە . هەر چەند تەقەڵ لە سەر سک کەمتر بێت، کەمتر تووشی هەو کردن دەبن و پاش نەشتەرگەری پێستی سک ناشیرین نابێت!.
– ماوەی ئەنجامدانی نەشتەرگەری مینی بای پەس گەدە زۆر زوو تواو دەبێت بەرانبەر بە بای پەس گەدە بە ڕەوشی roux-en-Y:
نەشتەرگەری بای پەس گەدە کە زۆربەی جار بە شێوازی roux-en-Y  ئەنجام دەبێت نزیکەی ۲ کاتژمێر درێژەی هەیە بەڵام مینی بای پەس تەنیا ۱ کاتژمێر درێژەی هەیە.
– پێویستی کەمتر بە گۆڕانکاری لەسەر ڕێخۆڵە هەیە:
لە ماوەی نەستەرگەر بای پەس گەدە، ڕێخۆڵەی بچووک بۆ ئەوەی کە وەسڵی کەن بە گەدەی نوێ، بە توای دەیبڕن بەڵام لە نەشتەرگەری مینی بای پەس، گەدەی نوێ بە ڕەحەتی و بێ ئەوەی کە بەتواوی ڕێخۆڵەکە ببڕن ئەیلکێنن بە یەکا (لکاندنی ڕێخۆڵە بە گەدەی نوێ لە مینی بای پەس زۆر ڕاحەت تر لە بای پەس گەدەیە)

– زووتر چاک بوونەوە پاش نەشتەرگەری:
لەبەر کەم بوونی گۆڕانکاری لەسەر گەدە، ڕێخۆڵە و پێستی سک لە شێوازی مینی بای پەس گەدە، چاک بوونەوەی بەرانبەر بە شێوازی بای پەس بە ڕەوشتی roux-en-Y زۆر کۆڵترە. بەم جۆرە بێژین کە برینەکان زووتر چاک دەبێتەوە و نەخۆش زووتر دەچێتەوە سەر ژیانی ڕۆژانەی خۆی.

– کەم بوونی بەرژەنگەکانی پاش نەشتەرگەری:
هەر چەند بەرژەنگەکانی بای پەس گەدە بە شێوازیroux-en-Y زۆر کەمە بەڵام شێوازی مینی بای پەس ئەوانیشی نیە. ئەم کەم بوونی بەرژەنگانە لەبەر ئەوەیە کە گۆڕانکاری کەم ڕوو دەدات لە سەر گەدە و ڕێخۆڵە و پێستی سک.

شێوازی مینی بای پەس گەدە بۆ کێ باشە؟ کێ باشترە ئەم نەشتەرگەریە ئەنجام بدات؟
لە گشتی دا کاتێک باشترە کە نەشتەرگەری مینی بای پەس گەدە یان ئەوانیتری شێوازەکانی نەشتەرگەری لاوازی ئەنجام بدەن کە ئەم شتانە کە لە خوارەوە دێن لە ئێوەدا دیار بێت:
– زۆر قەڵەو بوون بە جۆرێک BMI ئەو نەفەرە بانتر لە ٤۰ بێت.
–   ئەو نەفەرە ئەگەر BMI کەی لە بەین ۳٥ تا ۳۹.۹ بێت بەڵام تووشی کێشەکانی قەڵەوی بووبێت وەکوو شەکرەی جۆری دوو، بەرز بوونی فشاری خوێن و کێشەی هەناسەدان کاتی خەوتن. هەندێک جار لەوانەیە بتوانن چەن نۆع شێوازی نەشتەرگەری لاوازی ئەنجام بدەن کە لەم کاتەدا ئەبێ BMI بەینی ۳۰ تا ۳٤ بێت و لای کەم یەکێک لە کێشەکانی قەڵەویتان ببێت.
لە ڕاستیدا ئەوەی بزانن هەر کەس تووشی قەڵەوی هاتوە وا نیە کە حەتمەن باشترە نەشتەرگەری لاوازی ئەنجام بدات!!
ئەو کەسەی کە دەیهەوێ نەشتەرگەری لاوازی ئەنجام بدات ئەبێ لەخۆیدا ببینێ کە دەتوانێ ڕژیمی خۆراکی خۆی بگۆڕێ و ئەو شتە نادرووسانەی کە لە پێش کردوویەتی و هۆکاری قەڵەوی ئەون تەرکیان بکات. ئەم نەفەرە ئەبێ بتوانێ بەرنامەیێکی ڕیک و پیک بۆ وەرزش دابنێت و تەرکی نەکات.

مینی بای پەس گەدە بە شێوازی لاپارۆسکۆپی(لاپاراسکۆپی):
نەشتەرگەری مینی بای پەس گەدە ئەتوانێ بە دۆ ڕەوش ئەنجام بدرێت. ڕەوشی کراوە و ڕەوشی لاپارۆسکۆپی. لە شێوازی کراوەدا، تواوی پێستی سک ئەکرێتەوە و ئەنجا گۆڕانکاری لە سەر گەدە و ڕێخۆڵە دەس پێ دەکەن.
لە شێوازی لاپارۆسکۆپی کامێرایێک بچووک بە ناوی لاپارۆسکۆپ ئەبەنە ناوەوەی سک بۆ ئەوەی کە نەشتەرگەر بتوانێ ناوەوەی سک ببینێت. لەم شێوازەدا:
لە نەشتەرگەری کراوە، لە بەر ئەوەی کە نەشتەرگەر دەسڕەسی بە ناوەوەی سک ببێت، تواوی پێستی سک هەڵدەدڕن بەڵام لە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی  چەن دانە کونی بچووک (نیم سانت تا ۱ سانتی میتری) لێ ئەدەن کە هەرکام لەم کونانە کاناڵێکە بۆ ئەوەی کە ئامێرێک وەک بۆری بە ناوی ترۆکار لە ڕووی هەر کام لەم کونانە دابنێن. پاش ئەمە، ئامێرەکانی نەشتەرگەری و کامێرایێک تایبەتی زۆر بچووک بە ناو لاپارۆسکۆپ لە نێو ئەم ترۆکارانە ئەچێتە ناوەوەی سک.
بەر لە نەشتەرگەری، ناوەوەی سک پڕ دەکەن لە گازی  دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە بەر ئەوەی کە نەشتەرگەر بتوانێ ناوەوەی سک ببینێت.
کامێرای لاپارۆسکۆپ، وێنە لە ناوەوەی سک دەگرێت و دەیانێرێتەوە بۆ ئەو مانیتۆرانەی کە لە ژووری نەشتەرگەری دامەزراون. لە کاتی نەشتەرگەری، نەشتەرگەر ئەو وێنانەی کە کامێرا لە ناوەوەی سک گرتوویەتی بە ئەوپەڕی سەرنجەوە تواشایان دەکات  و نەشتەرگەری دەست پێ دەکا. ئەم شێوازەی لاپارۆسکۆپی  قازانجی ئەمەیە کە نەشتەرگەر بە بێ ئەوەی کە پێستی سک بە تواوی ببڕێت نەشتەرگەریێک باشتر و بێ کێشەتر لە نەشتەرگەری بە شێوازی کراوە ئەنجام ئەدات.
هەندێک جار، لەوانەیە نەشتەرگەر یەکێک کونەکان گەورەتر لەوانی دیکە ێ بدات لەبەر ئەوەی بتوانێ دەستی خۆی بباتە ناوەوەی سک. ناوی ئەم شێوازە نەشتەرگەریە، لاپارۆسکۆپی  بە یارمەتی دەستە.

نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی بەرانبەر بە نەشتەرگەری کراوە قازانجی زۆری هەیە وەکوو:
–  ماوەی مانەوە لە نەخۆشخانە کەمترە و چاک بوونەوەی برینەکان زۆری پێ ناچێت.
– کەم بوونی ئێش لە کاتی نەشتەرگەری و پاش نەشتەرگەرێ.
–  لەبەر ئەوەی کە پێستی سک کەمتر دەڕن هەو کردن پاش نەشتەرگەری زۆر کەمە و چاک بوونەوەی درێژەی پێ نایێت.
– نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی ۲ تا ٤ کاتژمێر درێژەی هەیە.

نرخی نەشتەرگەی مینی بای پەس گەدە
نرخی نەشتەرگەری مینی بای پەس گەدە دەتوانێ پەیوەدی بە هۆکاری زۆرەوە بێت. شارەزایی و بە ناوبانگ بوونی نەشتەرگەر، جۆری نەخۆشخانە کە نەشتەرگەری لەوێ ئەنجام دەدرێت، شار و جێگەی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەتوانن لەسەر نرخی نەشتەرگەری کاریگەریان ببێت. هەروەها کۆمپانیی دڵنیایی(insurance) زۆری نرخی نەشتەرگەری مینی بای پەس دەیدا. لە کاتێکدا BMI نەخۆش ٤۰ یان زۆرتر لە ٤۰ بێت یان ئەگەر BMI نەخۆش بان ۳٥ بێت بەڵام یەکێک تووشی یەکێک لە کێشەکانی قەڵەوی بێت، کۆمپانیای دڵنیایی زۆربەی نرخی نەشتەرگەری قبۆڵ دەکا و دەیدات.

Question page
Scroll Down

دكتر علي امير احمدي
سوال از پزشک - Fa
  • برای دریافت مشاوره دقیق تر بهتر است حضوری مراجعه کنید. شما می توانید با دریافت نوبت آنلاین سوالات خود را مستقیما از دکتر رسایی بپرسید. و همچنین از ۵% تخفیف ثبت نام آنلاین برای ارتودنسی نیز استفاده نمایید
  • لطفا از صحت اطلاعات تماس خود اطمینان حاصل کنید در غیر این صورت امکان ارسال پاسخ وجود نخواهد داشت.
  • لطفا دقت فرمایید که آدرس ایمیل www ندارد.
Maximum upload size: 268.44MB
Scroll Down

دكتر علي امير احمدي
Please Enter All Fields

Your email address will not be published.

Required fields are necessary.