دكتر علي امير احمدي دكتر علي امير احمدي
ئەوشتانەی کە لەبارەی سڵیڤ نازانن
Gastric sleeve revision

ئەوشتانەی کە لەبارەی سڵیڤ نازانن

5 October 19

 

کەم کردنەوە و دابەزێنی کێش دەتوانێ تووشی بەرەنگاری و ڕێگری بێت. ئێمە لە دۆنیایێکدا دەژین کە زۆر تۆندوو تێژ بەرەو پێشە و چاودێری لە تەندروستی خۆمان هەر ڕۆژ دژوارتر لە ڕۆژی پێشووە. هەممووی ئیمە دەزانین کە تەندروستی ئێمە ئەبێ گرنگترین شت بێت بەڵام ئایا ئەو جۆرە کە دەبێ چاودێری تەندروستیمان بکەین، دەیکەین؟ بیر لەوەی بکەنەوە کە ٨۰ لە سەدی کێشەی لەشتان کەم ببێتەوە. هەستی ئێوە بەم کێشی نوێتان چۆنە؟ بە ڕاستی ئایا متمانە بە خۆتان ناچێتە بان؟ ئایا پێتان خۆش نیە کە متمانە بە خۆتان بچێتە بان؟ لەم حاڵەتەدا دەتوانن زۆربەی ئەو شتانەی کە ڕۆژێک پێتان خۆش بوە ئەنجامی بدەن و نەتانتوانیوە ئەنجامی بدەن ئێستا ئەنجامی بدەن. کەم کردنەوە و دابەزێنی کێش هەزاران قازانجی دیکەی هەیە کە خۆتان باشتر ئەزانن چیە. قەڵەوی هەزاران کێشەتان بۆ درووس دەکات کە هەر ئەویش تەنیا خۆتان ئەزانن چەن سەختوو ناڕەحەتە.

نەشتەرگەری سڵیڤ(سڵیو)(سلیو) گەدە یەکێک لە باشترین و نوێترین شێوازەکانی نەشتەرگەری لاوازیە کە بە کەم کردنەوەی قەبارەی گەدە و لە ئاخردا کەم کردنەوەی ئارەزووی خواردن، کاریگەری زۆری لەسەر لاوازی قەڵەوەکان هەیە.

لەم بابەتەدا تواو ئەو شتانەی کە پێویستە ئێوە لەبارەی سڵیڤ گەدە بزانن باسمان کردوە. تەک ئێمە ن بە خوێندنەوەی ئەم نووسراوەی خوارۆ

 

نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە (مەعیدە)چیە؟

لە ماوەی نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە بەشێک لە گەدە بۆ هەمیشە جیا دەبێتەوە و قەبارەی گەدە پاش نەشتەرگەری تا ۷٥ لە سەد کەم دەبێتەوە. نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە هەم دەتوانێ بە عینوان شێوازێک بۆ دەرمانی قەڵەوی ئەنجام بدرێت و هەم دەتوانێ شێوازێک بێت بۆ یارمەتیدانی نەشتەرگەریەکانی تری لاوازی وەکوو، بای پەس گەدە. ئەم شێوازە بە سنووردارکردنی رێژەی خواردن  کە بێ بای پەسی ریخۆڵەکان بە (رێگای) دابەزاندنی وەرگرتنی خواردن (خۆراک) لە لایەن لەشەوە، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کێش.  سڵیڤ گەدە لە ساڵی ٢٠٠٤ بەملاوە وەک یەکێک لە شێوازەکانی نەشتەرگەری بۆ دابەزاندنی کێش لە هەموو دونیا دا پەرەی سەندووە. لە کەسانێکدا کەBMI نێوان ٣٥تا٤٠٠یان هەیە ئەم نەشتەرگەرییە  جێگەی نەشتەرگەریی باندینگ دەگرێتەوەو بەتایبەت لای کەسانێک کە کێشەی سەرەکیان هەست کردن بە برسیەتیی پەیتاپەیتایە. هەر وەها لای کەسانێک کە BMI زۆر بەرزیان هەیە( لە نێوان ٥٠ تا ٦٠٠) بە مەبەستی دابەزاندنی کێشی زۆر لە قۆناخی یەکەمدا نەشتەرگەریی دئۆدنال سوئیچ ئەنجام دەدرێت. دوای ئەوەی لەم نەخۆشانەدا کێش بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و BMIـە کەیان گەیشتە ژێر ٥٠، قۆناخی دووەم  کە “دئۆدنال سوئیچ”ـە، ئەنجام دەدرێت.

 

 

پرۆسەی نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە چۆنە؟

بەر لە دەست پێکردنی ئەنجامدانی نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە، ئەو کەسەی کە دەیهەوێ نەشتەرگەری لە سەری ئەنجام بدرێت، بە دەس گرووپی بێهۆشی بێهۆش دەبێ. سڵیڤ گەدە زۆربەی جار بە یارمەتی کامێرایێک بچووک بە نێو لاپارۆسکۆپ ئەنجام دەدرێت. ئەم کامێرا دەچێتە ناو مەعیدە و ئەبێتە هۆی ئەوە کە پزیشک بتوانێ ناوەوەی گەدە ببینێت. نەشتەرگەر کە ئیشی لاوازی دەکات، دوو تا پێنج دانە کون لە سەر سک نەخۆش لێ ئەدات و لاپارۆسکۆپ و ئامێرەکانی دیکەی نەشتەرگەری لە نێو ئەم کونانە دەباتە ناوەوەی سک. گرووپی نەشتەرگەری زۆربەی بەشی گەدە جیا دەکەنەوە و ئەو بەشەی کە ئەمێێتەوە تەقەڵی لێ ئەدەن و دەیبەسنەوە و گەدەی نوێ چاک دەبێت. پاش نەشتەرگەری شکڵ و فۆرمی گەدە وەکوو مۆزی لێ دێت. کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە ٦۰ تا ۹۰ خلووکە درێژەی هەیە.

 

 

نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە لەبەرچی ئەنجام ئەدرێت؟

هۆکاری ئەوەڵی ئەنجامدانی نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە کەم کردن و دابەزێنی کێشی لەش بۆ ئەوانەیە کە زۆر قەڵەون و ئەو قەڵەویە بوەتە هۆی کێشەی زۆر لە ژیانیانا. بەڵام جیا لە کەم کردنەوەی کێش، هۆکاری دیکەی هەیە کە سڵیڤ ئەنجام ئەدرێت.

بە گشتی جیا لە دابەزێنی کێش، لەوانەیە ئەو کەسانەی کە نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە ئەنجام دەدەن، ئەم گۆڕانکاریانەی خوارەوە لە سەر خۆیان ببینن:

– زیاد بوونی کۆلستڕۆڵی خاس و کەم بوونەوەی کۆلستڕۆڵی خراپ: کەم بوونەوەی بەرچاوی لیپۆپرۆتیین بە چڕێ خوارتر(LDL یان کۆلستڕۆڵی خراپ) تەک زیاد بوونی بەرچاوی لیپۆپرۆتیین بە چڕێ بەرز (HDL یان کۆلستڕۆڵی خاس) یەکێک لەم گۆڕانکاریانەیە. زیاد بوونی کۆلستڕۆڵی خاس هەر وەها دەتوانێ بە هۆی وەرزش یان چالاکی فیزیکی و جەستەیی بێت کە زۆربەی نەخۆشەکان پاش نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە پێی دەگەن.

– چاک بوونەوەی بەرزی فشاری خوێن:

بەرزی فشاری خوێن زۆربەی جار پاش کەم بوونەوە و دابەزێنی کێش بە نەشتەرگەری لاوازی کۆنترۆڵ دەکرێت یان بە تواوی چارەسەر دەکرێت.

-گۆڕینی ڕژیمی خۆراکی لەگەڵ دابەزێنی کێشی ئیزافەی لەش پاش نەشتەرگەری ئەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەوانەی کە قەڵەون دەوا و حەبی بەرزی فشاری خوێن نەخۆن و هەر بە دابەزێنی کێشی لەشیان ئەم کێشەی بەرزی فشاری خوێن چارەسەر ئەبێت.

 

چارەسەرکردنی شەکرەی جۆری دوو:

کۆنترۆڵ و چارەسەرکردنی شەکرەی جۆری دوو بە کەم کردنەوەی کێش و گۆڕینی جۆری ژیان، ڕێگەیێک زۆر ئاسانترە.

جیاواز تەک شەکرەی جۆری یەک، کە لەشی نەخۆش توانای درووس کردنی ئینسۆلینی نیە و بۆ هەمیشە بە دەوای ئینسولین پێویستی هەیە، شەکرەی جۆری دوو دەتواێ زۆربەی جار بە گۆڕینی جۆری ژیان و لابردنی عادەتە خراپەکان چارەسەر بکرێت.

حەتا ئەگەر شەکرەی جۆری دوو پاش نەشتەرگەری لاوازی چارەسەر نەبێت، نەخۆشەکان پاش کەم بوونەوەی کێشیان باشتر ئەتوانن کێشەی نەخۆشیەکەیان کۆنترۆڵ بکەن.

– چارەسەر کردنی ئاپنەی خەو (چارەسەر کردنی کێشەی هەناسەدان لە کاتی خەو):

کێشەی هەناسەدان لە کاتی خەو (ئاپنە) کە دەبێتە هۆی وێسانی هەناسەدان لە خەو، زۆربەی جار پاش کەم کردنی کێش بە تواوی چارەسەر دەبێت. بۆ ئەو کەسانەی کە کێشی زۆریان کەم کردوە و لە کێشی زۆر زۆر خەلاسییان بوە و ڕزار بوون، کێشەی هەناسەدان لە کاتی خەو لەوانە چارەسەر بوە. ئەمەش هەیە کە دوای کەم کردنی کێش، خڕووپۆف بە تواوی چارەسەر بوە یان زۆر زۆر کەم کراوەتۆ.

 

– چاک بوونەوەی ئێش جمگەکان:

ئەگەر کێشی لەش زۆر بێت، فشار دێت بۆ جمگەکان و تووشی کێشە دەبن. دوای نەشتەرگەری لاوازی ئەم کێشە چارەسەر دەبێت. لە ڕاستیدا کەم کردنی کێش یەکێک لە باشترین دەرمانەکان بۆ ئێشی پشت و لاق و جمگەکانە.

 

رژیمی خۆراکی پاش نەشتەرگەری سڵیڤ(سڵیو)(سلیڤ)(سلیو) گەدە

گرنگترین یاسا و بەش لە ڕژیمی خۆراکی درووس و ڕاست پاش نەشتەرگەری لاوازی، دڵنیابوون لە گەیشتنی ڤیتامین و ئەو شتانەی کە خوێن پێویستیە بۆ لەشە. لەبەر ئەمە پێویستە لە ئەوەڵێدا بەس شلەمەنی بخۆن بەڵام ئەبێ ئەم شلەمەنیانە ڤیتامین و سەرچاوەکانزاییەکانی زۆر تیا بێت. پاش ئەوە ئەتوانن خۆراکەکانی تر ناو ڕژیمەکەتان جێ بکەنەوە.
لە ڕاستیدا ئەتوانین ڕژیمی خۆراکی پاش نەشتەرگەری سڵیڤ بە چوار قۆناغ دابەش بکەین
۱- قۆناغی ئەوەڵ: شلەمەنیەکانی زۆر تەر
۲- شلەمەنی و پرۆتیین
۳- خۆراکە شلەکان و خۆراکە پوودریەکان
٤-خۆراکە ئاساییەکان

ئەوەڵ ڕۆژ پاش نەشتەرگەری پێویستە ئاو زۆر بخۆنەوە. لە ڕاستیدا بەڕێوبردنی ڕژیمێکی خۆراکی کە ئاو و شتی تەڕی زری تێدایە گرنگترین چاودێری پاش نەشتەرگەری سڵیڤ گەدەیە. ۱٤ ڕۆژ پاش ڕزگار بوون لە نەخۆشخانە دەتوانن خۆراکە پوودرەکان و خۆراکه پرۆتیینیەکان کە هارە کراون بە ڕژیمەکەتان ئیزافە بکەن. تا چوار حەفتە پاش نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە ناتوانن خۆاکی هەس و ڕەق بخۆن. لە ڕاستیدا ئەبێ بزانن کە ئێوە ئەبێ جۆڕی خواردن و لە گشتی دا جۆری ڕژیمی خۆراکیتان بگۆڕن. پاش تێپەڕ بوونی ۱ مانگ لە نەشتەرگەری لاوازی و تێپەڕ بوونی گەشەی برینداری نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە، ئێوە دەتوانن هێواش هێواش خۆراکە هەس و ڕەقەکان بە ڕژیمەکەتان ئیزافە بکەن.

هەر وەها ئەوشتانەی دیکە کە ئەبێ بەرچاوی بگرن:

– بەرلە قووت دانی هەر شتێک ئەبێ بە جوانی بە ددان وردی بکەن

– تەک خواردنی خۆراک و چێشت، لە خواردنی ئاو دووری بکەن

– ۳۰ خوولەک پاش چێشت خواردن ئەمجاز ئاو بخۆنەوە.

– خۆراکێک کە کالۆری زۆری هەیە مەخۆن.

 

بەرژەنگەکانی نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە/ کێشەکانی پاش نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە(مەعیده):

 

جیا لە خوێنڕێژی و هەوکردن کە لە بەرژەنگەکانی هەممووی جۆرەکانی نەشتەرگەریە، سەندرۆم دامپینگ یەکێک لە بەرژەنگە باوەکانی نەشتەرگەری بای پەسی گەدەیە. سەندرۆم دامپینگ بە مانای چۆڵ بوونی گەدە لە ماوەی زۆر کەم لەو شتانەی کە خواردووتانە و ڕۆیشتنی ئەم شتانە بۆ ڕێخۆڵە لە ماوەی زۆر کەمە. بەڵام سەندرۆم دامپینگ لە لای زۆر کەس بە عینوانی بەرژەنگ ناو نابرێت.
هەروەها لە نەشتەرگەری بای پەس ڕێخۆڵە گۆڕانکاری بەسەریا دەچێت و و زۆربەی کالۆریەکان جەزبی بەدەن(لەش) نابن و هەر لەبەر ئەمە ئەو کەسەی کە نەشتەرگەری بای پەس دەکات ئەبێ تا ئاخری تەمەنی ئەو ڤیتامینانە کە بەدەن نایگرێت بیخوا.
بەڵام لە سڵیڤ گەدە، مەترسی ئەوەی کە ئەو کەسەی نەشتەرگەری سڵیڤ دەکات تووشی نەبوونی ڤیتامین ببێت زۆر کەمە.

 

نرخی نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە

نرخی نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە پەیوەندی هەیە بە هۆکاری زۆرەوە وەکوو:

– نرخی بێهۆشی

-نرخی ئامێر و کەلووپەلی نەخۆشخانە

– حەق دەسێ نەشتەرگەر

– نرخی تاقی کردنەوەکان و وێنەکان پێش و پاش نەشتەرگەری

– نرخی ویزیت و سەردانی پزیشک پاش نەشتەرگەری.

Question page
Scroll Down

دكتر علي امير احمدي
سوال از پزشک - Fa
  • برای دریافت مشاوره دقیق تر بهتر است حضوری مراجعه کنید. شما می توانید با دریافت نوبت آنلاین سوالات خود را مستقیما از دکتر رسایی بپرسید. و همچنین از ۵% تخفیف ثبت نام آنلاین برای ارتودنسی نیز استفاده نمایید
  • لطفا از صحت اطلاعات تماس خود اطمینان حاصل کنید در غیر این صورت امکان ارسال پاسخ وجود نخواهد داشت.
  • لطفا دقت فرمایید که آدرس ایمیل www ندارد.
Maximum upload size: 268.44MB
Scroll Down

دكتر علي امير احمدي
Please Enter All Fields

Your email address will not be published.

Required fields are necessary.