Dr Ali AmirAhmadi Dr Ali AmirAhmadi
ڕاستییەکان لە بارەی نەشتەرگەری لاوازی

ڕاستییەکان لە بارەی نەشتەرگەری لاوازی

3 October 19

ئەگەر کاتی زۆر لەبارەی کەم کردنەوەی کێشی لەش  و لاوازی بیر دەکەنەوە، ئەبێ بزانن تەنیا نین. لێکۆڵینەوەکانی ڕابردوو نیشانیان داوە کە زۆرتر لە ۱۹۰ ملیۆن  لە خەڵکی وڵاتی ئەمریکا و ٦۱ لە سەدی ئەوانەی کە لە تەمەنی ٥۰ ساڵ بەرەو بانن، کێشەی دابەزێنی کێشیان هەیە. قەڵەوی تەنیا بەسەر جوانی و ڕێکووپێکی قەیافە کاریگەری خراپی نیە، بەڵکوو تواو ژیان ئەو کەسەی کە کێشەی قەڵەوی هەیە دەرگیری خۆی دەکا و هەر وەها بە سەر تەندوستی مرۆڤ کاریگەری خراپی هەیە. قەڵەوی دەتوانێ هۆکارێک بێت بۆ درووس بوونی کێشەی زۆر وەکوو: شەکرەی جۆری ۲، کێشەی دڵ، کێشەی هەناسەدان کاتی خەو، بەرز بوونی فشاری خوێن و زۆر بوونی جەڵتەی مێشک.
قەڵەوی زۆر، جۆرێک نەخۆشیە کە ناتوانن بە ڕەحەتی بە وەرزش و ڕژیمی خۆراکی خەلاسیتان لێی بێت. نەشتەرگەری لاوازی دەتوانێ یارمەتی ئەم نەفەرانە بدات کە کێشی زۆر کەم بکەنەوە و ئەم کەم کردنەوەی کێشە بۆ هەتا هەتایی بێت.

نەشتەرگەری لاوازی چیە؟
نەشتەرگەری لاوازی، شێوازێکە کە بە گۆڕانکاری لە سەر ڕاڕەوی هەرسێ (سیستەمی گەوارێش) دەبێتە هۆی دابەزێنی کێش. هەندێک لە نەشتەرگەریەکانی لاوازی قەبارەی گەدە بچووک دەکەنەوە تا نەخۆش کەمتر بخوا  و زووتر تێر ببێتەوە. هەندێکی تر لە شێوازەکانی نەشتەرگەری لاوازی دەتوانن بە گۆڕانکاری لە سەر ڕێخۆڵەی بچووک و لە ئەنجامدا گۆڕانکاری بە سەر جەزبی ڤیتامینەکان و کالۆری ببێتە هۆی کەم بوونی کێش و دابەزێنی کێشی لەش.
کاتێک کە تووشی قەڵەوی زۆرن و شێوازەکانی دیکەی لاوازی کاریگەری نەبوە بەسەر ئێوە، نوێترین شێوازی نەشتەرگەری لاوازی دەتوانێ یارمەتیتان بات و کاریگەری ببێت بە سەرتانۆ. هەروەها ئەگەر تووشی کێشەی نەخۆشیەکانی دیکە وەکوو شەکرەی جۆری دوو، کێشەی هەناسەدان کاتی خەو و … هەن،  نەشتەرگەری باریاتریک شێوازی بە کەڵکە بۆ ئێوە.

شێوازەکانی نەشتەرگەری لاوازی:
زۆربەی زۆری نەشتەرگەرەکانی دۆنیا لە سێ شێوازی باو بۆ نەشتەرگەری لاوازی کەڵک وەر دەگرن. ئەم شێوازانە ئەمانەن:
– ئەڵقەی گەدە
-سڵیڤ گەدە
-بای پەس گەدە

هەر وەها شێووازێک تر لە نەشتەرگەری لاوازی هەیە بە نێو دێۆدناڵ سوێیچ(duodenal switch) کە کەمتر کەڵکی لێ وەر دەگرن.

ئەڵقەی گەدە:
لەم شێوازەدا، نەشتەرگەر ئەڵقەیێک بە دەور بەشی سەرەوەی گەدە دەبەسرێت و بەم گۆڕانکاریە، گەدە بچووک دەکاتەوە. ئەم گۆڕانکاریە دەبێتە هۆی ئەوەی پاش خواردن شتێک زۆر کەم، وا دەزانن کە تێرن. ئەم ئەڵقە باڵۆنێک بچووکی خرتی هەیە کە پڕ کراوە لە شتێک پڕ لە خوێ. نەشتەرگەر دەتوانێ قەبارەی ئەم باڵۆنە بە زیاد و کەم کردنەوەی ئەم شتەی ناوەوەی زیاد و کەم بکات. بۆ ئەنجامدانی زیاد و کەم کردنی ئەم باڵۆنە، لە ئامێرێک کەڵک وەر دەگرن کە پێی ئەڵێن پۆرت کە لە ژێر پێستی سک دای ئەنێن. پاش نەشتەرگەری، نەخۆش پێویستە چەن ڕایێک سەردانی دوکتۆرەکەی بکات بۆ نەزم پێ دانی ئەم باڵۆنە. ئەگەر کاریگەری ئەم شێوازە خراپ بوو یان تووشی کێشە هات، دەتوانن بۆ هەمیشە باڵۆنەکە لە نێو گەدە دەر بێنن.

سڵیڤ گەدە:

لە ماوەی نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە بەشێک لە گەدە بۆ هەمیشە جیا دەبێتەوە و قەبارەی گەدە پاش نەشتەرگەری تا ۷٥ لە سەد کەم دەبێتەوە. نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە هەم دەتوانێ بە عینوان شێوازێک بۆ دەرمانی قەڵەوی ئەنجام بدرێت و هەم دەتوانێ شێوازێک بێت بۆ یارمەتیدانی نەشتەرگەریەکانی تری لاوازی وەکوو، بای پەس گەدە. ئەم شێوازە بە سنووردارکردنی رێژەی خواردن  کە بێ بای پەسی ریخۆڵەکان بە (رێگای) دابەزاندنی وەرگرتنی خواردن (خۆراک) لە لایەن لەشەوە، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کێش.  سڵیڤ گەدە لە ساڵی ٢٠٠٤ بەملاوە وەک یەکێک لە شێوازەکانی نەشتەرگەری بۆ دابەزاندنی کێش لە هەموو دونیا دا پەرەی سەندووە. لە کەسانێکدا کەBMI نێوان ٣٥تا٤٠٠یان هەیە ئەم نەشتەرگەرییە  جێگەی نەشتەرگەریی باندینگ دەگرێتەوەو بەتایبەت لای کەسانێک کە کێشەی سەرەکیان هەست کردن بە برسیەتیی پەیتاپەیتایە. هەر وەها لای کەسانێک کە BMI زۆر بەرزیان هەیە( لە نێوان ٥٠ تا ٦٠٠) بە مەبەستی دابەزاندنی کێشی زۆر لە قۆناخی یەکەمدا نەشتەرگەریی دئۆدنال سوئیچ ئەنجام دەدرێت. دوای ئەوەی لەم نەخۆشانەدا کێش بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و BMIـە کەیان گەیشتە ژێر ٥٠، قۆناخی دووەم  کە “دئۆدنال سوئیچ”ـە، ئەنجام دەدرێت.

بەر لە دەست پێکردنی ئەنجامدانی نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە، ئەو کەسەی کە دەیهەوێ نەشتەرگەری لە سەری ئەنجام بدرێت، بە دەس گرووپی بێهۆشی بێهۆش دەبێ. سڵیڤ گەدە زۆربەی جار بە یارمەتی کامێرایێک بچووک بە نێو لاپارۆسکۆپ ئەنجام دەدرێت. ئەم کامێرا دەچێتە ناو مەعیدە و ئەبێتە هۆی ئەوە کە پزیشک بتوانێ ناوەوەی گەدە ببینێت. نەشتەرگەر کە ئیشی لاوازی دەکات، دوو تا پێنج دانە کون لە سەر سک نەخۆش لێ ئەدات و لاپارۆسکۆپ و ئامێرەکانی دیکەی نەشتەرگەری لە نێو ئەم کونانە دەباتە ناوەوەی سک. گرووپی نەشتەرگەری زۆربەی بەشی گەدە جیا دەکەنەوە و ئەو بەشەی کە ئەمێێتەوە تەقەڵی لێ ئەدەن و دەیبەسنەوە و گەدەی نوێ چاک دەبێت. پاش نەشتەرگەری شکڵ و فۆرمی گەدە وەکوو مۆزی لێ دێت. کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە ٦۰ تا ۹۰ خلووکە درێژەی هەیە.

 

بای پەس گەدە:

نەشتەرگەری بای پەس(bypass) گەدە بە شێوازی roux-en-Y کە بە نێوی بای پەس کلاسیک ناسراوە، یەکێک لە باوترین نەشتەرگەریەکانی لاوازی لە وڵاتی ئەمریکایە کە لەوێ زۆر کەڵکی لێ وەر دەگرن. ئەم نەشتەرگەریە زۆرتر لە ۳۰ ساڵە کە ئەنجام دەبێت و زۆر باش توانیویەتی هەم کێشی زۆر کەم بکاتەوە و هەم بەرژەنگەکانی دوای نەشتەرگەری ئەم شێوازە کۆنترۆڵ کرا بێت. بە جۆرێک تر ئەتوانین بڵێین بەرژەنگەکانی زۆر کەمە. ئەمڕۆکانە نەشتەرگەری بای پەس کلاسیکی گەدە زۆربەی جار بە شێوازی لاپارۆسکۆپی (لێدانی چەند کون بچووک لە سەر سک) یان ڕۆباتیکی(نەشتەرگەری بە یارمەتی کامپیۆتەر) ئەنجام دەدرێت.

 

دێۆدناڵ سۆێیچ:
ئەم جۆرە نەشتەرگەریە ئاڵۆزتر لە ئەوانی دیکەی نەشتەرگەریەکانە و لە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت. ئەوەڵین قۆناغ وەکوو سڵیڤ گەدەیە. قۆناغی دووهەم، دەرەوەی چوونی خۆراکی لەگەدە دەگۆڕێت لەبەر ئەوەی کە ڕێخۆڵەی بچووک نەتواێ تواوی کالۆری جەزب بکا.
هەروەها نەشتەرگەر، ئەو بەشەی ڕێخۆڵە کە لابراوە، دەچەسپێنێت بە ئاخرین بەشی ڕێخۆڵە لەبەر ئەوەی ئەو خۆراکیانە کە چوونە دەرۆیان گۆڕدراوە تەک ئەوانی دیکە کە بە ناو ڕێخۆڵەدا چوەو و جەزب کراوە تێکەڵ ببێت بەڵام ئەم تێکەڵ بوونە لە ئاخری ڕێخۆڵە دەبێت.

نرخی نەشتەرگەری لاوازی:

نرخی نەشتەرگەری لاوازی پەیوەندی هەیە بە جۆری نەشتەرگەری  و کێشەکانی نەخۆش. هەر وەها حەق دەسی هەر نەشتەرگەرێک بە هۆی شارەزا بوون و پێشینەی زۆر دەتوانێ جیاوازی بێت تەک نەشتەرگەریەکانی دیکە. هەر وەها ئەم نرخانە پەیوەندی هەیە بە ئەوەی کە لە کام شار نەشتەرگەری ئەنجام دەدەن.
بە گشتی، نرخی نەشتەرگەری لاوازی پەیوەندی هەیە بە هۆکاری زۆرەوە وەکوو:

– نرخی بێهۆشی

-نرخی ئامێر و کەلووپەلی نەخۆشخانە

– حەق دەسێ نەشتەرگەر

– نرخی تاقی کردنەوەکان و وێنەکان پێش و پاش نەشتەرگەری

– نرخی ویزیت و سەردانی پزیشک پاش نەشتەرگەری.

Question page
Scroll Down

Dr Ali AmirAhmadi
سوال از پزشک - Fa
  • برای دریافت مشاوره دقیق تر بهتر است حضوری مراجعه کنید. شما می توانید با دریافت نوبت آنلاین سوالات خود را مستقیما از دکتر رسایی بپرسید. و همچنین از ۵% تخفیف ثبت نام آنلاین برای ارتودنسی نیز استفاده نمایید
  • لطفا از صحت اطلاعات تماس خود اطمینان حاصل کنید در غیر این صورت امکان ارسال پاسخ وجود نخواهد داشت.
  • لطفا دقت فرمایید که آدرس ایمیل www ندارد.
Maximum upload size: 268.44MB
Scroll Down

Dr Ali AmirAhmadi
Please Enter All Fields

Your email address will not be published.

Required fields are necessary.