دكتر علي امير احمدي دكتر علي امير احمدي
جراحی لاپاراسکوپی

لاپارۆسکۆپی چیە؟

6 October 19

لاپارۆسکۆپی  شێوازێک لە نەشتەرگەری تایبەتیە کە بە دەستی پسپۆڕی نەشتەرگەری ئەنجام دەدرێت. لاپارۆسکۆپی  جۆرێک لە  شێوازی نەشتەرگەریی نوێیە کە لەم نەشتەرگەرییەدا بێ ئەوەی سك بکرێتەوە، ناوەوەی سک  و قووڵایی لەگەن بە جوانی دەبینرێت.

لاپارۆسکۆپی  نزیک بە ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر داکەوتووە و کەڵکی لێوەردەگیرێت . لە ڕابردوودا بۆ نەشتەرگەری ڕەحەم و میزەڵدان لە لاپارۆسکۆپی  کەڵکیان وەرگرتوە.
لە ماوەی ۱۰ ساڵی ڕابردوودا لە لاپارۆسکۆپی  بۆ نەشتەرگەری کۆڵۆن، شێوازێکی بە قازانج و سوود ناو براوە و بۆ نەشتەرگەری کۆڵۆن کەڵکی لێ وەردەگرن.  ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە جۆرێک لە دیتنی ناوەوەی سکە کە بێ کردنەوەی سک، ناوەوەی سک و لەگەن بە ئاشکرا و بە روونی دەبینرێت  و بە لێدانی چەند کونێک بچووک زۆربەی نەخۆشیەکان نیشان دەدات و لە دەرمانیشیان کاریگەری هەیە. لەم شێوازەدا بە یارمەتی وەرگرتن لە تەلەسکۆپێک کە هەموو شتێک گەورە دەکاتەوە نەشتەرگەر باشتر دەبینێت و لەم رێگەیەوە دەتوانێ نەخۆشییە جوراوجۆرەکان بناسێت و چارەسەریان بکات. کەسانێک کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ یان هەناسەکێشانیان هەیە نابێت کەڵک لە شێوازی لاپارۆسکۆپی  وەربگرن.

 

پڕۆسەی نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی :

لە نەشتەرگەری کراوە، لە بەر ئەوەی کە نەشتەرگەر دەسڕەسی بە ناوەوەی سک ببێت، تواوی پێستی سک هەڵدەدڕن بەڵام لە نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی  چەن دانە کونی بچووک (نیم سانت تا ۱ سانتی میتری) لێ ئەدەن کە هەرکام لەم کونانە کاناڵێکە بۆ ئەوەی کە ئامێرێک وەک بۆری بە ناوی ترۆکار لە ڕووی هەر کام لەم کونانە دابنێن. پاش ئەمە، ئامێرەکانی نەشتەرگەری و کامێرایێک تایبەتی زۆر بچووک بە ناو لاپارۆسکۆپ لە نێو ئەم ترۆکارانە ئەچێتە ناوەوەی سک.
بەر لە نەشتەرگەری، ناوەوەی سک پڕ دەکەن لە گازی  دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە بەر ئەوەی کە نەشتەرگەر بتوانێ ناوەوەی سک ببینێت.
کامێرای لاپارۆسکۆپ، وێنە لە ناوەوەی سک دەگرێت و دەیانێرێتەوە بۆ ئەو مانیتۆرانەی کە لە ژووری نەشتەرگەری دامەزراون. لە کاتی نەشتەرگەری، نەشتەرگەر ئەو وێنانەی کە کامێرا لە ناوەوەی سک گرتوویەتی بە ئەوپەڕی سەرنجەوە تواشایان دەکات  و نەشتەرگەری دەست پێ دەکا. ئەم شێوازەی لاپارۆسکۆپی  قازانجی ئەمەیە کە نەشتەرگەر بە بێ ئەوەی کە پێستی سک بە تواوی ببڕێت نەشتەرگەریێک باشتر و بێ کێشەتر لە نەشتەرگەری بە شێوازی کراوە ئەنجام ئەدات.
هەندێک جار، لەوانەیە نەشتەرگەر یەکێک کونەکان گەورەتر لەوانی دیکە ێ بدات لەبەر ئەوەی بتوانێ دەستی خۆی بباتە ناوەوەی سک. ناوی ئەم شێوازە نەشتەرگەریە، لاپارۆسکۆپی  بە یارمەتی دەستە.

 

لاپارۆسکۆپی  لەبەر چی ئەنجام دەدرێت؟

نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی  دەتوانێ بە هۆکاری جۆراوجۆر وەک: دۆزینەوەو دیاری کردن، دەرمان و لە حاڵەتی تایبەتی وەکوو، بەستنی بۆریەکانی ڕەحەم ئەنجام بدرێت.
ئەو هۆکارانەی کە بۆ ئەنجامدانی لاپارۆسکۆپی  لە بەین خەڵک بوەسە باو ئەم شتانەی ژێر لە خۆ دەگرێت:

– دیاریکردن و دەرمانی ئاندۆمتریۆز، ئێشە درێژخایەنەکان و نەخۆشیەکانی ڕەحەم.
– لابردنی فیبرۆم، ڕەحەم، کیستی تخمدان،  گرێ لیمفییەکان، سک پڕ(باردار) بوون لە بەرەوەی ڕەحەم.
–  چارەسەر کردنی نەخۆشی جۆراوجۆر وەکوو: کێشەی کۆنترۆڵ کردنی مێز، کێشەی پێکهاتەکانی سمت و هەندێک لە شێرپەنجەکان.
– نەشتەرگەری لاوازی.
– دیاری کردنی هەندێک لە شێرپەنجەکانی تخمدان، ڕەحەم .
– نەشتەرگەری هیسترکتۆمی.
– دەرمان کردنی فتقی سک.

بە سەرنجدان بە لایەنە باشەکانی کەڵک وەرگرتن لە لاپارۆسکۆپی ، رەنگە ئەم پرسیارەتان بۆ بێتە پێش کە کام نەشتەرگەرییەکان دەکرێ بەم شێوازە ئەنجام بدرێن؟

 لاپارۆسکۆپی  بۆ هێندێکان رێی ‌پێنەدراوە!

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم شێوازە رەنگە بۆ هێندێک کەس و بەتایبەت بۆگیرۆدە بوانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان کێشە دروست بکات، دەبێ سەبارەت بەمەش بەوردی سەرنج بدرێت.

کەسانێک کە گیرۆدەی نەخۆشییەکانی دڵ و گیرانی لوولەی سییەکانن، نابێ کەڵک لەم شێوازە وەربگرن. کە وایە لاپارۆسکۆپی  بۆکەسانێک کە نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان نییە و لەشساخن و لە تەمەنی شیاودان هیچ کێشەیەک ناخوڵقێنێت.

ئەنجام دانی نەشتەرگەری بە شێوازی لاپارۆسکۆپی  لە تەمەنەکانی سەرووی ٦٠ساڵیدا پەسند نییە. هەڵبەت کەسانێک کە تەما دەگرن کەڵک لەم شێوازە وەربگرن، دەبێ سەردانی پزیشکێکی پسپۆڕ بکەن کە لەم بوارەدا خاوەنی ئەزموون و لێزانینە.

پزیشكێک کە نەشتەرگەریی لاپارۆسکۆپی  ئەنجام دەدات، بێ ئەملاو ئەولا دەبێ خولی تایبەتی دیتبێ و لەم بوارەدا خاوەنی لێهاتوویی پێویست بێت، چونکە ئەم نەشتەرگەرییە پێچەوانەی ئەوەی کە نەخۆش دەحەسێنێتەوە و بە سوودیەتی، بۆ پزیشک کارێکی کەمێک دژوارە.

 

 

قازانجەکانی نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی :

نەشتەرگەری بە شێوازی لاپارۆسکۆپی  دەتوانێ قازانجی زۆری ببێت وەکوو:
– کەم کردنەوەی جێگەی برین  و تەقەڵ لە ڕووی پێستی سک.
– هاتنە دەرەوەی بە زوویی و خێرایی لە نەخۆشخانە.

-ئەگەری هەوکردن و کێماوی بوون لەم شێوازەدا کەمترە.
– ئێشی کەمتر لە جێگەی برینەکان و چاک بوونەوەی زووتر.
– گەڕانەوە بۆ سەر ئیش و چالاکیەکانی ڕۆژانە دوای زووترین کات: ئەم بابەتەش لە بواری جوانیی لەشدا بە سودی نەخۆشە و یارمەتیشی دەدات دوای نەشتەرگەری زووتر بگەڕێتەوە سەر ژیانی رۆژانەی و کارە ئاساییەکانی دەست پێبکاتەوە.
– کەم بوونی ئێشی ناو سک پاش نەشتەرگەری.
بۆ نموونە، پاش نەشتەرگەری کراوەی کۆڵۆن، ئەبێ زۆرتر لە ۱۰ ڕۆژ لە نەخۆشخانە بن و چاک بوونەوەی تواو ٥۰ تا ٦۰ ڕۆژی پێ ئەچێ. لە حاڵێکدا ئەگەر لاپارۆسکۆپی  ئەنجام بدەن، تەنیا ۲ شەو لە نەخۆشخانە دەمێنیتەوە و چاک بوونەوەی تواو تەنیا ۱٥ تا ۲۰ ڕۆژی  پێ ئەچێ. و هەروەها، ئەوەی کە کەمتر لە نەخۆشخانە دەمێنیتەوە خۆی ئەبێتە هۆی قازانجی مادی و کەم بوونەوەی نرخی نەشتەرگەری.

و هەروەها بەیەکەوە نووسان یەکێک لە کێشەکانی دوای نەشتەرگەری بەشێوازی کراوەیە، بەڵام لە لاپارۆسکۆپی دا چونکە سک ناکرێتەوە و ناکەوێتە بەر هەوای دەوروبەر و شانەکانی لەش بەر کەرەستەکانی نەشتەرگەری ناکەون پێکەوەنووسان زۆر کەمترروودەدات.

یەكێک لە سوودەکانی تری لاپارۆسکۆپی  بچوک بوونی ئوسکار(جێگەی برین)ـە. بۆ وێنەئەگەر نەشتەرگەری داخستنی لوولەکانی رەحەم بە شێوازی نەشتەرگەریی کراوە ئەنجام بدرێت، دەبێ برینەکە بە رادەی حەوت تا هەشت سانتی‌میتر بێت، بەڵام لەم شێوازەدا بە کردنەوەی دوو کونی نیو سانتی‌میتری یان لانی زۆر یەک سانتی‌میتری دەکرێ نەشتەرگەرییەکە ئەنجام بدرێت. بە سەرنجدان بەوەی کە لە شێوازی لاپارۆسکۆپی دا برینی نەشتەرگەری بچوکتر لە برینی نەشتەرگەریی کراوەیە، چاوەڕوان دەکرێت بەرژەنگ و کێشەکان لەم نەشتەرگەرییەدا کەمتر بن.

هەروەها لە شێوازی نەشتەرگەریی کراوەدا ناوەوەی سک بە باشیی شێوازی لاپارۆسکۆپی  رووناک نابێت و چونکە ئەندامەکانی ناوسک کەوتوونەتە سەر یەک رەنگە بەشێکی زۆر لە ئەندامەکانی ناو سک بە باشی نەدیترێن، بەڵام لەشێوازی لاپارۆسکۆپی دا ئەم کێشانە لە ئارادا نین.

 

مەترسیەکانی نەشتەرگەری لاپارۆسکۆپی :

گرنگترین پرسیار کەلەم بوارەدا بۆ نەخۆشان دێتە پێش، لایەنە باش و خراپەکانی کەڵک وەرگرتن لەم شێوازەیە.  دیارە نابێ چاوەڕوانی ئەوە بین کە لاپارۆسکۆپی  هیچ بەرژەنگێکی لێ نەکەوێتەوە و هیچ کێشەیەک بۆ نەخۆشان دروست نەکات، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ نەشتەرگەریی بە شێوازی کراوەدا بەرژەنگی زۆر کەمتری بەدواوەیە.
باوترین ئاسەواریەکانی لاپارۆسکۆپی  ئەم شتانەی ژێرۆ لەبەر ئەگرێت:
خوێنڕێژی، هەوکردن و درووست بوونی کێشە بۆ ئەندامەکانی ناو سک، بەڵام ئەمانە زۆر کەم ڕوو دەدەن.
پاش نەشتەرگەری بە دیتنی هەرکام لەم شتانەی خوارۆ لە زووترین کات تەک نەشتەرگەرەکەتان وتوووێژتان ببێت و پەیوەندیتان تەکیا ببێت:
–  یاو و لەرز.
– ئێشی ناو سک کە ڕوو لە زیاد بوون بکات.
– سوور بوونەوە، هەڵماسین، خوێنڕێژی پاڵ تەقەڵەکان.
– هەڵاوردنەوە و تێک چوونی ناو سک.
-کۆکانی بەردەوام.
– کێشەی هەناسەدان.
– کێشەی میز کردن
– کێشەی خەوتن

 

هەر وەها لەوانەیە لە ماوەی لاپارۆسکۆپی  یەکێک لە ئەندامەکانی ناو سک تووشی کێشە بێت و خوێن و شتی دیکە بڕژێتە ناو سک. لەم کاتە دا نەخۆش پێویستی بە نەشتەرگەریێک دیکەی هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە. دیارە دەبێ بڵێین بەڕێکردنی گاز بۆ ناو سک کە لە شێوازی لاپارۆسکۆپی  دا کەڵکی لێوەردەگیرێت، بۆ هێندێک کەسان مەترسیدارە، لەبەر ئەوە کەسانێک کە بواری نەخۆشییەکانی دڵ یان هەناسەدانیان هەیە، نابێت کەڵک لەم شێوازە وەربگرن.

مەترسیەکانی دیکەی لاپارۆسکۆپی  کە ڕوودانیان زۆر کەمە:
– کێشەی بێهۆشی

– سوور بوونەوە و هەڵماسینی پێستی ناوەوەی سک
-خوێن مەیین بوون کە لەوانەیە بگاتە لای سمت، لاق و سیەکان

هەندێک جار، لەوانەیە نەشتەرگەر ڕوونی بکاتەوە کە مەترسیەکانی نەشتەرگەری زۆرتر لە قازانجەکانی نەشتەرگەریە. ئەم حاڵەتە بۆ ئەوانە پێش دێت  کە لە ڕابردوودا نەشتەرگەری ناو سکیان بوە و پاش دووبارە کردنی نەشتەرگەری لەوانەیە کێشە بۆ ئەندامەکانی ناو سک پێش بێت.

Question page
Scroll Down

دكتر علي امير احمدي
سوال از پزشک - Fa
  • برای دریافت مشاوره دقیق تر بهتر است حضوری مراجعه کنید. شما می توانید با دریافت نوبت آنلاین سوالات خود را مستقیما از دکتر رسایی بپرسید. و همچنین از ۵% تخفیف ثبت نام آنلاین برای ارتودنسی نیز استفاده نمایید
  • لطفا از صحت اطلاعات تماس خود اطمینان حاصل کنید در غیر این صورت امکان ارسال پاسخ وجود نخواهد داشت.
  • لطفا دقت فرمایید که آدرس ایمیل www ندارد.
Maximum upload size: 268.44MB
Scroll Down

دكتر علي امير احمدي
Please Enter All Fields

Your email address will not be published.

Required fields are necessary.