Dr Ali AmirAhmadi Dr Ali AmirAhmadi
سلیڤ گەدە یا بای پەس گەدە
Can bariatric surgery cause depression?

سلیڤ گەدە یا بای پەس گەدە

15 October 19

ئێستا لەگەڵ شێوازەکانی جۆراوجۆر کە بۆ کەم کردنەوە و دابەزێنی کێش و لاوازی هەیە، هەڵبژاردنی یەکێک لەوانە کە کاریگەری زۆری بێت، دەتوانێ زۆر دژوار بێت. ئەوانەی کە زۆر قەڵەون و هەر لەبەر ئەم قەڵەوبونیان تووشی کێشە هاتوون و نەیانتوانیوە بە گۆڕینی سیستەمی خوارنەکەیان یا وەرزش کێشی خۆیان کەم بکەنەوە، دەتوانن نامزەدێکی باش بۆ نەشتەرگەری لاوازی بن. بەڵام زۆربەی ئەم کەسانە زانیاری باشیان سەبارەت بە نەشتەرگەریە جۆراوجۆرەکانی لاوازی نیە و لەم ڕێگەدا سەریان لێ ئەشێوێت.
نەشتەرگەری لاوازی جۆری جیاوازی زۆری هەیە کە دەتوانین سڵیڤ گەدە(sleeve gastrectme)، بای پەس گەدە(gastric bypass surgery)، ئەڵقەی گەدە(gastric banding surgery) و مینی بای پەس گەدە(mini gastric bypass) ناو ببەین.
بەڵام لەبەر ئەوەی کە باوترینەکانیان سڵیڤ گەدە و بای پەس گەدەیە، ئەوانەی کە گەرەکیانە نەشتەرگەری لاوازی بکەن لە هەڵبژاردنی یەکێک لەم دوو دانە خاوەن شک و دوو دڵ دەبن و کێشەی هەڵبژاردنیان بۆ پێش دێت.
لێرەدا ڕوونی دەکەینەوە کە سڵیڤ گەدە باشترە یان بای پەس گەدە؟ هەرکام لەم دوو دانە شێوازە بۆ چە کەسێک باشترە؟ یەکسانی و جیاوازیەکانیان چۆنە؟ تا چە ڕادەیەک جیاوازن و وەک یەکن؟

جیاوازیەکانی سڵیڤ گەدە و بای پەس گەدە:
هەرچەند نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە و بای پەس گەدە هەردووکیان بۆ کەم کردنەوە و دابەزێنی کێش ئەنجام دەدرن، بەڵام جیاوازی زۆر لە نێوان ئەم دوو شێوازە هەیە:

  • لە بواری پرۆسەی نەشتەرگەری:

نەشتەرگەری بای پەس گەدە:   وەک نەشتەرگەرییەکانی دیکەی قەڵەوی، لە رێگەی لاپارۆسکۆپی و بێ برین دروستکردن ئەنجام دەدرێت.
٥-٦دانە تروکار( کەرەستەیەک کە کەرەستەکانی نەشتەرگەری و کامێرا بە ناویدا هاتووچۆ دەکەن) بە پانایی سکدا دادەندرێت. لەم نەشتەرگەرییەدا، گەدە بەسەر دووبەشی بچوکی نزیکەی(٣٠-٥٠ ملم) وگەورەدا دابەش دەکرێت و خواردن دەچێتە ناو بەشە بچووکەکەوە.
دوای دروستکردنی گەدەی بچووک، ریخۆڵەی بچووکیش بە مەودای ٥٠ سانتی‌مەتر دەردەهێندرێت و  بەشیی کۆتایی ریخۆڵە بە گەدەوە دەبەسترێتەوە و خواردن لە رێگەی ئەم متوربەکردنەوە دەچێتە ناو ریخۆڵەی بچووکەوە. وێڕای ئەمە بەشی سەرەتای ریخۆڵە دەبڕدرێت و بە ریخۆڵەیەکەوە دەبەسترێتەوە کە خواردنی پێدا دەڕوات. ئەمە بۆ ئەوەیەزراو بڕژێتە نێو ریخۆڵەوە.

لەم نەشتەرگەرییەدا نەخۆش دەتوانێت خواردنێکی کەم بخوات و وێڕای ئەمە وەرگرتنی خواردنیش تا رادەیەک دەوەستێت. ئەم نەشتەرگەرییە یەکێک لە نەشتەرگەرییە کاریگەرەکانی دابەزاندنی کێشە و بەرژەنگەکان(عوارض)ی قەڵەوی بە رێژەیەکی زۆر لادەبات و وەرنەگرتنی هێندێک لە ڤیتامینەکان لەلایەن لەشەوە لە بەرژەنگە نەخوازراوەکانی ئەم جۆرە نەشتەرگەرییەیە کە پێویستە دوای نەشتەرگەری نەخۆش بیانخوات. ئەگەر نەخۆش ئەم ڤیتامینانە بخوات تووشی زیانێکی ئەوتۆ نابێت.

نەشتەرگەری سڵیڤ(سلیڤ) گەدە :  لە ماوەی نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە، نەشتەرگەر بەشێکی زۆر لە گەدە جیا دەکاتەوە و گۆڕانکاریێک لە سەر قەبارەی قەدە ئەنجام دەدات. لە شێوازی سڵیڤ گۆڕانکاری بە سەر ڕێخۆڵە ئەنجام نادرێت.
ئەم شێوازە بە سنووردارکردنی رێژەیخواردن کە بێ بای پەسی ریخۆڵەکان بە (رێگای) دابەزاندنی وەرگرتنی خواردن (خۆراک) لە لایەن لەشەوە، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کێش.  سڵیڤ گەدە لە ساڵی ٢٠٠٤ بەملاوە وەک یەکێک لە شێوازەکانی نەشتەرگەری بۆ دابەزاندنی کێش لە هەموو دونیا دا پەرەی سەندووە. لە کەسانێکدا کەBMI نێوان ٣٥تا٤٠٠یان هەیە ئەم نەشتەرگەرییە  جێگەی نەشتەرگەریی باندینگ دەگرێتەوەو بەتایبەت لای کەسانێک کە کێشەی سەرەکیان هەست کردن بە برسیەتیی پەیتاپەیتایە. هەر وەها لای کەسانێک کە BMI زۆر بەرزیان هەیە( لە نێوان ٥٠ تا ٦٠٠) بە مەبەستی دابەزاندنی کێشی زۆر لە قۆناخی یەکەمدا نەشتەرگەریی دئۆدنال سوئیچ ئەنجام دەدرێت. دوای ئەوەی لەم نەخۆشانەدا کێش بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و BMIـە کەیان گەیشتە ژێر ٥٠، قۆناخی دووەم  کە “دئۆدنال سوئیچ”ـە، ئەنجام دەدرێت.

  • قازانجەکان:

قازانجەکانی سڵیڤ گەدە لە بای پەس گەدە زۆرترە کە ئەم شتانەی خوارۆ لەبەر دەگرێت:
-مەترسیەکانی سڵیڤ لە بای پەس کەمترە و سادەتریشە.
-لابردنی گێرلین یان هۆڕمۆنی برسیەتی لە سڵیڤ گەدە.
-لەم شێوازەدا تواو ڤیتامینەکان جەزبی لەش دەبن بەڵام لە بای پەس زۆربەی ڤیتامینەکان جەزبی بەدەن نابن و لە کیس ئەچن.
-ڕێخۆڵە و پیلۆر گۆڕانکاری بە سەریان ناکرێت.
-بۆ ئەوانەی کە BMI یان زۆرە یان تووشی نەخۆشی کرۆن هەن، تووشی ئانێمی یان هەڵماسینی ناو سکن، سڵیڤ باشترە.

هەرچەند سڵیڤ گەدە نوێترین شێوازی نەشتەرگەری لاوازیە، بەڵام  بای پەس گەدە توانییەتی پاش ساڵهای ساڵ بە عینوانی ستانداردترین و پێوانەکراترین شێوازی نەشتەرگەری لاوازی خۆی نیشان بدات.

قازانجەکانی بای پەس گەدە ئەمانەیە:

– کۆنترۆڵ کردنی ئاستی ئەو چێشتە کە مرۆڤ دەتوانێ لە هەر خواردنێکا هەڵی بگرێت.
– کەم کردنەوەی کێشی زۆرتر بە هۆی جەزب نەکردن.
– بەرگیری و کەم کردنەوەی جەزبی شتە شیرینەکان
– چاکسازی ئەنجامەکانی کەم کردنەوەی کێش لە ماوەی درێژدا.

3- بەرژەنگەکان:
جیا لە خوێنڕێژی و هەوکردن کە لە بەرژەنگەکانی هەممووی جۆرەکانی نەشتەرگەریە، سەندرۆم دامپینگ یەکێک لە بەرژەنگە باوەکانی نەشتەرگەری بای پەسی گەدەیە. سەندرۆم دامپینگ بە مانای چۆڵ بوونی گەدە لە ماوەی زۆر کەم لەو شتانەی کە خواردووتانە و ڕۆیشتنی ئەم شتانە بۆ ڕێخۆڵە لە ماوەی زۆر کەمە. بەڵام سەندرۆم دامپینگ لە لای زۆر کەس بە عینوانی بەرژەنگ ناو نابرێت.
هەروەها لە نەشتەرگەری بای پەس ڕێخۆڵە گۆڕانکاری بەسەریا دەچێت و و زۆربەی کالۆریەکان جەزبی بەدەن(لەش) نابن و هەر لەبەر ئەمە ئەو کەسەی کە نەشتەرگەری بای پەس دەکات ئەبێ تا ئاخری تەمەنی ئەو ڤیتامینانە کە بەدەن نایگرێت بیخوا.
بەڵام لە سڵیڤ گەدە، مەترسی ئەوەی کە ئەو کەسەی نەشتەرگەری سڵیڤ دەکات تووشی نەبوونی ڤیتامین ببێت زۆر کەمە.

  • جۆر و ئەندازەی کەم بوونەوەی کێش:

ئەو کەسانەی کە نەشتەرگەری بای پەس گەدە دەکەن ئەتوانن ٦۰ تا ٨۰ لە ۱۰۰ی کێشی ئیزافەی خۆیان دوای ساڵێک تا دوو ساڵ کەم بکەنەوە. بەڵام لە سڵیڤ گەدە ٦۰ تا ۷۰ لە ۱۰۰ی کێشە ئیزافەکە کەم دەبێتەوە.. لەبەر ئەوەی کە ئەندازەی کەم کردنەوەی کێش لە بای پەس زۆرتر لە سڵیڤ گەدەیە، ئەم نەشتەرگەریە بۆ ئەوانەی کە BMI کەیان زۆرتر لە ٤۰ بێت باشترە.

  • یەکسانی سڵیڤ گەدە تەک بای پەس گەدە:

نەشتەرگەری سڵیڤ و بای پەس گەدە لە باوترین شێوازەکانی لاوازین کە بە گۆڕینی سیستەمی پرۆسەی خواردن(ڕاڕەوی هەرسی) کاریگەری لەسەر کەم بوونەوەی کێشی نەخۆش هەیە. جیا لەمەش، هەردووی ئەم شێوازانە دەتوانن کاریگەری زۆریان لە سەر لابردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی تر کە قەڵەوی بوەتە هۆکاری ببێت وەکوو: شەکرە، شاری خوێن، لەسەر بوونی چەربی خوێن، ئاپنەی خەو. هەر وەها چاک بوونەوەی پاش برینداری ئەمانە ماوەی ۲ تا ٤ حەفتە دوای نەشتەرگەریە.
ماوەی هەر دوو نەشتەرگەری سڵیڤ و بای پەس گەدە، بەشێکی زۆر لە گەدە جیا دەبێتەوە و قەبارەی گەدە بچووک دەبێتەوە. لەبەر ئەمە ئەو کەسەی کە ئەم نەشتەرگەریانە دەکات زووتر تێر دەبێتەوە و زووتر واز لە خواردن دێنێت!!
هەروەها یەکێک لە بەرژەنگەکانی سڵیڤ و بای پەس گەدە کە زۆر باوە، چوونە دەرەوەی شیرەی ناو گەدە لە قەراخ تەقەڵەکان بچێتە ناو سک و بۆ ئەندامەکانی ناو سک کێشەی زۆر مەترسی درووست بکات.

کامیان بۆ من باشترە، سڵیڤ یان بای پەس گەدە؟

ئێستا دوای تواو ئەم زانیاریانە، سڵیڤ گەدە یان بای پەس گەدە؟ کامیان بۆ من باشترە؟ سڵیڤ گەدە زۆرتر بە عینوانی ئەوەڵین ڕێگە بۆ کەم کردنەوەی کێشی لەشی ئەوانەی کە BMIیان زۆرتر لە ٥۰یە باشترە. ئەو کەسەی کە سڵیڤ گەدە دەکات دوایی دەتوانی سەبارەت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئاڵۆزتر وەکوو بای پەس فکرکاتۆ و ئەنجامی بدات. هەروەها ئەوانەی کە تووشی نەخۆشی جۆراوجۆرن و ناتوانن نەشتەرگەری ئاڵۆز بکەن، زۆر باشە بۆیان کە سڵیڤ گەدە ئەنجام بدەن و لەوە ئەچێ تەنیا ڕێگەیش بۆیان بێت.
بای پەس گەدە بۆ ئەوانەی کە BMIیان زۆرتر لە ٤۰ بێت و هەروەها بۆ ئەوانەی کە نەیانتوانیوە بە گۆڕینی جۆر و سیستەمی خواردنەکەیان، وەرزش و حەبی لاوازی کێشی لەشیان کەم بکەنەوە، باشترە. جیا لەمانە، بای پەس گەدە بۆ ئەوانەی کە تووشی نەخۆشی زۆر مەترسیدار وەک شەکرەی جۆری دوو (کە پەیوەندی بە قەڵەوی هەیە) بیون، باشترە. بە ڕاستی سڵیڤ گەدە و بای پەس گەدە هەر کامیان سوود و قازانج و خراپی تایبەتی خۆیانیان هەیە. لەبەر ئەمە ئەوکەسەی کە گەرەکیە یەکێکیان هەڵبژێرێت، ئەبێ ئەبێ ئەبێ کاتێک تەک نەشتەرگەرێک لاوازی قسە بکات و ئەو نەشتەرگەرە بە تواشای لەشی ئەو و خاسیەتەکانی لەشی ڕوونی بکاتەوە کە کامیان بۆ ئەو باشترە کە ئەنجامی بدات.

Question page
Scroll Down

Dr Ali AmirAhmadi
سوال از پزشک - Fa
  • برای دریافت مشاوره دقیق تر بهتر است حضوری مراجعه کنید. شما می توانید با دریافت نوبت آنلاین سوالات خود را مستقیما از دکتر رسایی بپرسید. و همچنین از ۵% تخفیف ثبت نام آنلاین برای ارتودنسی نیز استفاده نمایید
  • لطفا از صحت اطلاعات تماس خود اطمینان حاصل کنید در غیر این صورت امکان ارسال پاسخ وجود نخواهد داشت.
  • لطفا دقت فرمایید که آدرس ایمیل www ندارد.
Maximum upload size: 268.44MB
Scroll Down

Dr Ali AmirAhmadi
Please Enter All Fields

Your email address will not be published.

Required fields are necessary.