دكتر علي امير احمدي دكتر علي امير احمدي
نەشتەرگەری بای پەس گەدە
عمل-بای-پس-معده

نەشتەرگەری بای پەس گەدە

10 October 19

نەشتەرگەری بای پەس(bypass) گەدە بە شێوازی roux-en-Y کە بە نێوی بای پەس کلاسیک ناسراوە، یەکێک لە باوترین نەشتەرگەریەکانی لاوازی لە وڵاتی ئەمریکایە کە لەوێ زۆر کەڵکی لێ وەر دەگرن. ئەم نەشتەرگەریە زۆرتر لە ۳۰ ساڵە کە ئەنجام دەبێت و زۆر باش توانیویەتی هەم کێشی زۆر کەم بکاتەوە و هەم بەرژەنگەکانی دوای نەشتەرگەری ئەم شێوازە کۆنترۆڵ کرا بێت. بە جۆرێک تر ئەتوانین بڵێین بەرژەنگەکانی زۆر کەمە. ئەمڕۆکانە نەشتەرگەری بای پەس کلاسیکی گەدە زۆربەی جار بە شێوازی لاپارۆسکۆپی (لێدانی چەند کون بچووک لە سەر سک) یان ڕۆباتیکی(نەشتەرگەری بە یارمەتی کامپیۆتەر) ئەنجام دەدرێت

 

نەشتەرگەری بای پەس(bypass) گەدە چۆن کێش کەم دەکاتەوە؟
نەشتەرگەری بای پەس گەدە(معدە) دەتوانێ بە دوو جۆر ڕەوش یارمەتی نەخۆش بدات کە کێشی خۆی کەم بکاتەوە
۱-  سنووردار کردن:
نەشتەرگەر کە ئیشی نەشتەرگەری لاوازی دەکات، لەم شێوازەدا ئەوەڵ جار گەدە ئەکاتە ۲ بەش کە لای سەرۆی تەک لای خوارۆی جیا دەکاتەوە. پاش ئەوە، لای سەرۆی گەدە (گەدەی نوێ) ئەلکێنێت بە وەسەتی ڕێخۆڵەی بچووک کە ناسراوە بە roux(گەدەی نوێ دەبەسرێتەوە بە ڕێخۆڵەی چکۆلە). گەدەی نوێ کە کە بە هۆی ئەمە کە گەدەی ئێوەیان کردوە دوو بەش،  زۆر بچووک ترە لە گەدەی ئەوەڵ جار و هەر ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بە خواردنی زۆر کەمی چێشت زوو تێر دەبن و دەست لە خواردن دەکێشن.
۲- بەرگیری کردن لە جەزبی کالۆری
پاش بچووک کردنەوەی قەبارەی گەدە، نەشتەرگەر گۆڕانکاریێک زۆر گرنگ لە سەر جەزبی کالۆری لە گەدە و ڕێخۆلە دەس پێ ئەکات. ئەم گۆڕانکاریە بەو جۆرەیە کەئەو بەشەی گەدە کە بەشی گەورەترە و هەر وەها بەشێک لە ڕێخۆڵە لە جەزبی کالۆری بە دەر دەکات . ئەنجامی ئەم گۆڕانکاریە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو شتەی کە ئێوە دەیخۆن بەشی زۆری کالۆریەکەی جەزبی ئێوە نابێت

جیاوازیەکانی مینی بای پەس گەدە (mini by pass) و بای پەس گەدە بە شێوازی roux-en-Y چیە؟

ئەتوانین بلێین کە چۆنیەتی مینی بای پەس گەدە (mini by pass) و بای پەس گەدە بە شێوازی roux-en-Y زۆر لە یەک ئەچن و لە هەردووی ئەمانە گەدە بە دوو بەش دابەش دەکرێت و گۆڕانکاری لە سەر ڕێخۆڵەی بچووک ئەنجام دەدرێت. بەڵام جیاوازیشان تەک یەکا هەیە. لە مینی بای پەس گۆڕانکاری کەمتر لە سەر ڕێخۆڵەی بچووک ئەنجام دەدرێت و کاتی ئەنجام دانی نەشتەرگەری کەمترە.
هەروەها لە مینی بای پەس گەدە تەنیا یەک دانە ئاناستۆمۆز(ڕێگەی وەسڵ بوون) بەینی گەدە و ڕێخۆڵەی بچووک هەیە لە حاڵێکدا لە شێوازی بای پەس گەدە دوو دانە ئاناستۆمۆز(ڕێگەی وەسڵ بوون) مان هەیە.  لە ڕاستیدا لە کاتی نەشتەرگەری بای پەس کلاسیک گەدە، بەشی وەسەتی ڕێخۆڵە(ژژنۆم) دەبڕن و دەبەسرێتەوە بە ئاخری گەدەی نوێ. لەم حاڵەدا ئاخری دێۆدنۆم کە بەشی ئەوەڵی ڕێخەڵەیە، کراوە دەمێنێتەوە. ئەم بەشە لە ئاخردا دەبەسرێتەوە بە ئاخری ژژنۆم. پەس لەم شێوازەدا دوو دانە ڕێگەی وەسڵ بوونمان هەیە.

قازانجەکانی نەشتەرگەری بای پەس(bypass) گەدە(معدە) بە شێوازی roux-en-Y
لە گرنگترین قازانجەکانی بای پەس گەدە دەتوانین بە دابەزێنی زۆری کێش ئاماژە بکەین لە حاڵێکدا ئەم دابەزێنی کێش هەمیشەگیە و قەڵەوی لە پاشدا ناگەڕێتەوە. ئەم نەشتەرگەریە جیا لە کەم کردنەوەی ئارەزووی خواردن و کەم کردنەوەی جەزبی کالۆریەکان، دەتوانی لە چارەسەر کردنی نەخۆشیەکان وەک شەکرەی جۆری دوو، فشاری خوێن، ئاپنەی خەو، نەخۆشیەکانی دڵ، نەخۆشیەکانی جمگەی ئێسک کە هۆکاریان قەڵەویە، ڕیفڵاکسی گەدە کاریگەری زۆری بێت. لە بەر ئەوەی کە بای پەس گەدە بە عینوانی شێوازێک ناسراوە کە لە گشت شێوازەکان ستانداردترە بۆ نەشتەرگەری لاوازی، کێشە و بەرژەنگەکانی کەمترن و کۆنترۆڵ لە سەر بەرژەنگەکانی زۆرترە لە شێوازەکانی دیکەی نەشتەرگەری لاوازیا.

ئایا نەشتەرگەری بای پەس گەدە  کێشە و بەرژەنگی هەیە و کێشە درووس دەکات؟
خوێنڕێژی، هەو کردن و کێشە بۆ خوێن لە لاق، کێشەو بەرژەنگی تواو شێوازەکانی نەشتەرگەریە(بەڵام زۆر کەم ڕوو دەدەن). هەر وەها بێهۆشی گشتی دەتوانێ ببێتە هەۆی کێشە بۆ هەناسەدان و چۆنیەتی کارکردنی گشتی لەش. هەر وەها ئەو جێگانەی کە گەدە بەسراوتەوە بە ڕێخۆڵە ڕەنگە لە بەین تەقەڵەکانا خوێن یا شتێک دیکە بچێتە ناو سک و کێشە درووس بکا بۆ ئەندامەکانی دیکە ناوەوەی سک.

کێشە و بەرژەنگەکانی دیکە کە ڕەنگە بۆ ئەو کەسەی کە نەشتەرگەری دەکات ڕوو بدات ئەم شتانەی خوارۆ لەبەر ئەگرت:
– نەبوونی ڤیتامین ئەگەر تەواوکارەکانی ڕۆژانە نەخۆن
– نەبوون یان کەم بوونی ئاسن و کەلسیۆم
– کێشە بۆ جەزبی ستانداردی پرۆتۆیین
-سەندرۆم دامپینگ کە ڕەنگە ببێتە هۆی تێک چوونی حاڵ، چوونە سەری لێدانی دڵ، ڕەق بوونی ماسۆلکەکانی سک، دارانەوە و کز بوون دوای خواردن
– ناسک بوون و تەسک بوونەوەی ئەو بەشانەی ڕێخۆڵە کە لکاون بەیەکا
– تووشی فتق بوون کە لەم حاڵەدا فشاری زۆر بۆ ڕێخۆڵە دێت و ڕەنگە بەسرێت
– پێویستی بە نەشتەرگەری زۆرتر
-دێر دابەزێنی کێش لە هەندێک کەس
-قەڵەو بوونەوە دوای چە ساڵ ئەگەر وەرزش نەکەن و چێشتی زۆر بخۆن و کالۆری زۆر بێت(زۆر کەم پێش دێت)

چاک بوونەوە پاش نەشتەرگەری بای پەس(bypass) گەدە(معدە) بە شێوازی roux-en-Y

پاش نەشتەرگەری بای پەس(bypass) گەدە(معدە) بە شێوازی roux-en-Y، نەخۆش ئەبێ ڕۆژێک(۱) یان دوو ڕۆژ(۲) لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە. ئەبێ دوای نەشتەر گەریئەو شتانە کە پاش نەشتەرگەری
ئەنجامی بدەن و ئەنجامی نەدەن ئەبێ حەتمەن لە نەشتەرگەرەکەتان بپرسن. شتانێک وەک، چۆن سەردان و ئاگاداری لە برینەکان، دەرمانەکان بۆ کەم کردنەوەی ئێش و کاتی دەست ێ کردنەوەی چالاکیەکانی رۆژانە. دوکتۆرەکەتان توای ئەو شتانە کە ئەشێ بیکەن و چۆن پاسمانەکەتان بیگۆڕن پێتان ئەڵێ.
لەوە ئەچێ تا ماوەی ۲ حەفتە  دوای نەشتەرگەری بای پەس گەدە پێویستە کە بۆ خواردن تەنیا خواردنە تەڕەکان(ئاودار) بخۆن. دوای ۲۰ ڕۆژ دەتوانن چێشتە نیمە قۆرسەکان بخۆن و دوای ماوەی ۱ مانگ ئازادن بۆ خواردنی هەموو شتێک کە جاران خواردووتانە.
لەوە ئەچێ دوکتۆرەکەتان دوای نەشتەرگەری بای پەس گەدە، چەندین جۆر حەب و ڤیتامین بۆ بەرگیری لە درووس بوونی کێشە لە بەر جەزب نەبوون ڤیتامینەکان بۆتان بنووسێت.

Question page
Scroll Down

دكتر علي امير احمدي
سوال از پزشک - Fa
  • برای دریافت مشاوره دقیق تر بهتر است حضوری مراجعه کنید. شما می توانید با دریافت نوبت آنلاین سوالات خود را مستقیما از دکتر رسایی بپرسید. و همچنین از ۵% تخفیف ثبت نام آنلاین برای ارتودنسی نیز استفاده نمایید
  • لطفا از صحت اطلاعات تماس خود اطمینان حاصل کنید در غیر این صورت امکان ارسال پاسخ وجود نخواهد داشت.
  • لطفا دقت فرمایید که آدرس ایمیل www ندارد.
Maximum upload size: 268.44MB
Scroll Down

دكتر علي امير احمدي
Please Enter All Fields

Your email address will not be published.

Required fields are necessary.