دكتر علي امير احمدي دكتر علي امير احمدي
ڕژیمی خۆراکی پاش نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە (مەعیدە)
ڕژیمی خۆراکی پاش نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە

ڕژیمی خۆراکی پاش نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە (مەعیدە)

13 October 19

ئەگەر دەتانهەوێ نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە ئەنجام بدەن، لەوە ئەچێت پێویست بێت زۆرتر سەبارەت بە ڕژیمی خۆراکی پاش نەشتەرگەری بزانن. ئامادە بوون و خۆ حازر کردن بۆ ژیانی پاش نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە لە حاڵێکدا بۆ ئێوە بە پەرۆش بوونی هەیە بەڵام تووشی ململانێکتان دەکات و گۆڕانکاری ناڕەحەت لەبەر ئێوەیە.
لە حاڵێکدا بە ڕێوە بردنی ڕژیمی خۆراکی یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی چاودێری پاش نەشتەرگەری  سڵیڤ گەدەیە، پێویستە نەخۆش بەرلە نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە ڕژیمی خۆراکی تایبەت بەڕێوە ببات کە ئەم ڕژیمە خۆراکیە ئەبێ: کالۆری کەم بێت، کەربۆهیدراتی کەم بێت، سەوزی زۆر بخوات، پروتین زۆر بخوات و شلەمەنی کەم کالۆری زۆر بخوات.
ڕژیمی خۆراکی بەر لە نەشتەرگەری لاوازی لەبەر بچووک کردنەوی جەرگ ئەنجام دەدرێت. ئەگەر نەخۆش زۆر زۆر قەڵەو بێت، زۆربەی جار خانەکانی چەوری دەوروو بەری جەرگیان گرتوە. گەورەبوونی زۆری جەرگ هەم دەتوانێ ئەنجامدانی نەشتەرگەری سڵیڤ بۆ نەشتەرگەر دۆژوار و بە زەحمەت بکات و هەم مەترسی نەشتەرگەریەکە بۆ ئێوە زۆر بێت.
هەروەها پێویستە ۲ ڕۆژ بەر لە نەشتەرگەری فەقەت لە شلەمەنیە زۆر تەڕەکان بخۆن.

ڕژیمی خۆراکی قۆناغ بە قۆناغ پاش نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە (مەعیدە)
گرنگترین یاسا و بەش لە ڕژیمی خۆراکی درووس و ڕاست پاش نەشتەرگەری لاوازی، دڵنیابوون لە گەیشتنی ڤیتامین و ئەو شتانەی کە خوێن پێویستیە بۆ لەشە. لەبەر ئەمە پێویستە لە ئەوەڵێدا بەس شلەمەنی بخۆن بەڵام ئەبێ ئەم شلەمەنیانە ڤیتامین و سەرچاوەکانزاییەکانی زۆر تیا بێت. پاش ئەوە ئەتوانن خۆراکەکانی تر ناو ڕژیمەکەتان جێ بکەنەوە.
لە ڕاستیدا ئەتوانین ڕژیمی خۆراکی پاش نەشتەرگەری سڵیڤ بە چوار قۆناغ دابەش بکەین
۱- قۆناغی ئەوەڵ: شلەمەنیەکانی زۆر تەر
۲- شلەمەنی و پرۆتیین
۳- خۆراکە شلەکان و خۆراکە پوودریەکان
٤-خۆراکە ئاساییەکان

قۆناغی ئەوەڵ: شلەمەنیە زۆر تەڕەکان
لە ماوەی ۷ ڕۆژی ئەوەڵی پاش نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە، نەشتەرگەر ئیجازەی خواردنی شلەمەنیە تەڕەکانتان پێ ئەدا. ژیلاتینی بێ شەکرەیش دەتوانێ یەکێک لەو شتانە بێت کە دەتوانن بخۆن. شلەمەنی دیکەی بێ کێشە بۆ ئەم قۆناغە: چای و قاوەی بێ کافێیین، ئاو، ئاووگۆشت و خواردنوە بێ شەکرەکان و بێ کەربۆهیدراتەکان. زۆر گرنگە کە خواردنەوەکانتان شەکری نەبێت و کەربۆهیدراتی نەبێت لە بەر ئەوەی خواردنی ئەم دوودانە دەبێتە هۆی بەرژەنگ و کێشەی سڵیڤ گەدە

قۆناغی دووهەم: تواو شلەمەنیەکان و پرۆتیین
لە حەوت ڕۆژی دووهەم پاش نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە دەتوانن پرۆتیین بە ڕژیمی خوراکیتان ئیزافەی بکەن. ئەم ئیزافە کردنە ئەتوانێ بەم جۆرە بێت:
ئیزافە کردنی پرۆتیین تێکەڵاو تەک شلەمەنیەکانی بێ شکەر و کەربۆهیدرات، نۆدێلی شل، ماستی بێ شکەر و چەوری، بڵغۆری یەو بە شێوازێک تواو شل.
لەم قۆناغەدا پێویستە لەو خوارنەوەیانە کە شکەر و کەربۆهیدراتیان هەیە پارێز بکەن.
لەڕاستیدا لەم قۆناغەدا ئامانج ئەوەیە کە ڕۆژانە ٦۰ تا ٨۰ گرام پرۆتیین بگات بە لەش لە حاڵێکدا لەش لە حاڵەتی هیدراتە بوون بمێنێتەوە. لەوە ئەچێ دوکتۆر جیا لە پێشنیارەکانی ڕابردوو، بەکارهێنانی ڤیتامین و شتی دیکە کە پێویستە بۆ نەخۆش بنووسیت.
هەروەها پزیشک جۆرێک دەوا بۆ بەرگیری کردن لە درووس بوونی کێشە بۆ خوێن بۆ نەخۆش دەنووسێت کە پێویستە نەخۆش تا ۱۲ حەفتە بیخوا. جیا لەمانە زۆربەی جار دوکتۆر مۆڵتی ڤیتامینێک ئاسن و کەلسیۆم بۆ نەخۆش دەنووسێت کە خواردنی پێویستە.

قۆناغی سێهەم: خۆراکیە شلەکان و پوورەیەکان
لە حەفتەی سێهەم پاش نەشتەرگەری سڵیڤ گەدە، دەتوانن خۆراکیە شلەکان بە ڕژیم خۆراکیەکەتان ئیزافەی بکەن. بەڵام ئەم خۆراکیانە دەبێت ورد بووبێت و کاتی خواردن ئەبێ زۆر بیجوێن و لە زارتان زۆر وردی بکەن. ئەگەر خۆراکیەکان کە دەیانخۆن ورد نەبووبێت گەدەی نوێ ئێوە بەرگەی ناگرێت و ناتوانێ هەزمی بکات.  لەم قۆناغەدا، پێویستە ڕۆژانە ۲۰گرام لە جۆری پرۆتیینەکان وەکوو: سالادی هێلکەی وردکاو، پەنیری خۆماڵی، توفۆ، فاسوولیا و ماست بەکار بهێەرێت.
لەوانەیە دوای سڵیڤ گەدە بۆتان پێش بێت و بزانن کە گەدەی ئێوە وەکوو جاران بەرگەی جۆرە خۆراکێک ناگرێ و بە خواردنی کێشەی بۆ درووس دەبێت و لەم حاڵەدا باشتر ئەوەیە کە هەرخۆراکێک بە تەنیا بخۆن تا بزانن گەدەی ئێوە بە کام خۆراک کێشەی بۆ درووس دەبێت. ئەگەر بە تەنیای نەخۆن نازانن خەتای کام خۆراکە کە کێشەتان بۆ درووس بوە. لەم قۆناغەدا لە بەکارهێنانی شکەر، سەوزی فیبردار و ئەۆخۆراکیانە وەکوو برێنج و نان دووری بکەن لەبەر ئەوەی نیشاستەیان هەیە.
لە گشتیدا خواردنی مێوەی کەم کێشەی نیە بەڵام ئەبێ دڵنیابن کە شکەر ئەو مێوەیە کەم بێت.
هەروەها لەم قۆناغەدا ئەبێ بە بەکارهێنانی پێشنیارەکانی دوکتۆر و ئەو دەوایانە کە بۆتان ئەنووسێت گوێ بدەن.

قۆناغی چوارم: خۆراکە ئاساییەکان و گشتیەکان
لە حەفتە چوارم و پاش تێپەڕکردنی گەشەی برینداری نەشتەرگەری سڵیڤ، دەتوانن وەکوو خەڵکانی تر و ڕابردووی خۆتان خۆراک بخۆن. بەڵام ئەبێ بزانن گەدە(مەعیدە)تان هێشتا بە تواوی  چاک نەبوەتۆ و ئەتوانێ بە بچووکترین شت کێشەی بۆ درووس بێت. پەس ئەبێ گوێ بدەن بە لەشی خۆتان و ئەو خۆراکانەی کە مەعیدەتان(گەدە) بە خواردنیان تووشی کێشە دێت نەیخۆن. لەم قۆناغەدا ئەتوانن خۆراکانەی ژێرۆ بە ڕژیمی خۆراکی خۆتان ئیزافە بکەن: خۆراکی وەکوو سێف زەمینی، ئاوکادۆ، کەرەی بایام زەمینی، ماسی و سەوزی ئاوپەز.

Question page
Scroll Down

دكتر علي امير احمدي
سوال از پزشک - Fa
  • برای دریافت مشاوره دقیق تر بهتر است حضوری مراجعه کنید. شما می توانید با دریافت نوبت آنلاین سوالات خود را مستقیما از دکتر رسایی بپرسید. و همچنین از ۵% تخفیف ثبت نام آنلاین برای ارتودنسی نیز استفاده نمایید
  • لطفا از صحت اطلاعات تماس خود اطمینان حاصل کنید در غیر این صورت امکان ارسال پاسخ وجود نخواهد داشت.
  • لطفا دقت فرمایید که آدرس ایمیل www ندارد.
Maximum upload size: 268.44MB
Scroll Down

دكتر علي امير احمدي
Please Enter All Fields

Your email address will not be published.

Required fields are necessary.